dial, "3 o'clock" position for rolex replica uk 7 days power reserve display, 6 o'clock and fake watches 9 o'clock position between the swiss replica watches reverse jump date display.
 لەشی مرۆڤ | ئامادەیی ژیاری ناحکومی تێکەڵاو
Untitled-1

لەشی مرۆڤ

لەشی مرۆڤ بە‌ سەرجە‌م ئە‌و کۆندامانە دە‌ڵێن کە بۆ بە‌ڕێوە‌بردنی ئەرکەکانی لەش لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە. لەش ئەوەی کە بەرچاو دەکەوێت لە سەر، تە‌نە‌، دوو دەست و دوو لاق پێک ھاتووە‌. بەرەبەرە کە مرۆڤ پێدەگات ژمارەی خانەکانی(سللوول) زۆرتر دەبێت و لە بەرزترین شوێنیدا ئەم ئامارە بە ١٠٠تریلیۆن دەگات.

-ئەمانە ئەو ناوەندانەن کە کە ھەندێک کۆندام پێک ھاتوون و ئەرکێک لە لەشدا ئەنجام دەدەن:

  • کۆندامی سووڕان
  • کۆندامی ھەرس
  • پۆشەرە کۆندام
  • کۆندامی رژێن
  • کۆندامی پەیکەر
  • کۆندامی دەمار
  • کۆندامی زاوزێ
  • کۆندامی ھەناسە
  • کۆندامی میز

ئەمە نەخشەی ئێسکە پەیکەری مرۆڤە:(بۆ زیاتر ڕوونی وێنەکە کلیک لەسەر وێنەکە بکە)

Screenshot_6

مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain) یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ. ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزمونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١.٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد میلیار (٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانەکان پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکەن لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت گەیێنکە دەمار (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن. ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و دەماخی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.

ئەوەی کە گرنگە بیزانین ئەوەیە کە زۆربەی زۆری چالاکیەکانی مێشکمان لە ناھۆشدا ڕوودەدەن، بەڵام بیرکردنەوەی ھۆشدار و ھەستکردن و وەرگرتن (کە شوناسی مرۆڤ بونمانن)، لەرێگەی چالاکی دەماخەوە رون ناکرێتەوە، واتە ناتوانین لێی تێبگەین بە تێگەیشتن لە چالاکیەکانی مێشک.

هەستەکان لە مێشکی مرۆڤ:

Human_brain_ckb

  • چەند زانیاریەک لەسەر لەشی مرۆڤ کە لەوانەیە تا ئێستا نەتزانیبێت:

– مێشکی مرۆڤ لە یەک چرکەدا 2ملیۆن زانیاری خەزن دەکات، لەگەڵ ئەوەی کێشی لە 2 کگم زیاتر نیە، ھەروەھا 150 ملیار خانەی تێدایە.

– سەری زمان سێ ھەستەوەری تێدایە، یەکەم تامی ترش جیا دەکاتەوە، دووەم شیرینی، سێیەم سوێری.

– سپڵی مرۆڤ ھەموو شەش ھەفتە جارێک تازە دەبێتەوە.

– چاو لە رۆژێکدا زیاتر لە 8000ھەزار جار دەکرێتەوەو دادەخرێت.

– گورچیلە ھەموو 8ھەفتەیەک تازە دەبێتەوە، پێستی مرۆڤ ھەموو مانگ و نیوێک تازە دەبێتەوە، بڕبڕەی پشت ھەموو شەش مانگ جارێک تازە دەبێتەوە.

– دڵ لە رۆژێکدا 100ھەزار جار لێدەدات.

وێنەی لەشی مرۆڤ کە بە تیشکی ژێر سوور گیراوە و چەندین شەپۆلی لێوەدەردەچێت:

Human-Infrared

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
-وە ئەمەش ڤیدیۆیەکی زۆر جوانە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی بەشەکانی لەش بە گشتی وەکو کارگەیەک:

5102 ژمارەی بینین 1 ژمارەی بینینی ئەمڕۆ